پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆن بە تەوەرەی "غەززە تاقیکردنەوەی ئوممەت" کۆتایی هات

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆن بە تەوەرەی "غەززە تاقیکردنەوەی ئوممەت" کۆتایی هات کە لە لایەن وەقفی پەروەردەیی ئیدەئال (ئیدەڤ) رێکخراوبوو و ناهید مەقسوودی لە ئێرانەوە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
وەقفی پەروەەردەیی ئیدەئال (ئیدەڤ) پێشبرکێیەکی نێودەوڵەتی بە تەوەری "غەززە تایقکردنەوەی ئوممەت" رێکخست. ٢١٠ هونەرمەند لە ٤٩ وڵاتەوە بەشداریان لە پێشبرکێکە کرد. بە کۆی گشتی ٢١٠ هونەرمەد بە ٥٣٠ بەرهەم بەشداریان لە پێشبرکێکە کرد. ناهید مەقسوودی لە ئێرانەوە پلەی یەکەم، سوان شیاوۆ لە چینەوە پلەی دووەم و مارکۆس دێ سۆزا لە بەرازیلەوە پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و هەروەها مەحبووبە پاکدل لە لایەن دادوەرانەوە خەڵاتی پلەی چوارەمی وەرگرت.
هەروەها بەڵگەی شانازی بە مونیرە ئەحمەدی، محەمەد حوسێن ئەکبەر، مەحموود نەزەری لە ئێرانەوە، دارکۆ درلجێڤیج لە مۆنتەنەگرۆوە، گۆران سێلیکانین لە سڕبستانەوە و عەلی ڕەزا پاکدل لە کەنەداوە درا.
فاتیح تاش یاریدەدەری سەرۆکی وەقفی پەروەردەیی ئیدەئال ئەنجامی پێشبرکێکەی راگەیاند.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژی راگەیاندنی ئەنجامی پێشبرکێکە بە تایبەت هەڵبژێردراوە و وتی، "ڕۆژی ١٥ی ئایار لە لایەن فەلەستین وەک ڕۆژی نەکبە (کارەساتی گەورە) یاد دەکرێت. لە ساڵی ١٩٤٨ لەو ڕۆژە دەوڵەتێکی ساختە بە ناوی 'ئیسرائیل' دامەزرا. باندێکی تیرۆری کە خاکەکانی فەلەستینی داگیر کردووە لەو ڕۆژەوە سەدان هەزار فەلەستینیی کوشتووە. ئێمە وەک وەقفی پەروەردەیی ئیدەئال لە ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەکبە پیرۆزبایی بەرخۆدان و تێکۆشانی فەلەستینییەکان بۆ ئازادی لە دژی داگیرکاری دەکەین."
٢١٠ هونەرمەند بە زمانی هونەر پشتگریان لە غەززە کرد
تاش ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٤٩ وڵاتەوە بەشداری لە پێشبرکێکە کراوە و وتی، "پێشبرکێکەمان لە ٢٥ی ئادار دەستیپێکرد و رامانگەیاندبوو کە ئەنجامەکەی لە ١٥ی ئایار رادەگینین. بە کۆی گشتی ٢١٠ هونەرمەند بە ٥٣٠ هونەر بەشداریان لە پێشبرکێکە کرد. ئەمە بۆمان زۆر گرنگ و بەبەهایە. بەم شێوەیە جارێکی دیکە پرسی غەززەمان لە ٤٩ وڵات کردە ڕۆژەڤ. زۆر خۆشحالین بەوەی کە هونەرمەندان لە وڵاتانی جیاواز پشتگریان لە برسەکە کردووە."
"زۆرترین بەشداری لە ئێران و تورکیاوە بوو"
تاش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی لیژنەی دادوەری نزیکەی هەفتەیەک هەڵسەنگاندنیان لەبارەی بەرهەمەکان کردووە و دواتر وتی، "لەم قۆناغەدا ١٠ بەرهەمی یەکەم هەڵبژێردران. ئەمڕۆ براوەی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پێشبڕکێکە بە پشتبەستن بە سیستەمی تۆمارکردنی نمرە، هەروەها براوەی چوارەم کە بە شایستەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەری دادەنرا، راگەیەندرا. زۆرترین بەشداربووان لە ئێرانەوە بە ٥٨ بەرهەم بوو. لە تورکیا ٣٧ بەرهەم بەشداری لە پێشبرکێکە کرا. لە وڵاتانی دیکە ١ تا ١٠ بەرهەم بۆ پێشبرکێکە کرا. خۆشحالین کە زۆرترین بەشداری لە ئێران و تورکیاوە بوو. هەردوو وڵاتیش نیشانیان دا کە چەندە لەبارەی ئەم پرسە هەستیارن."
"هەموو کارتۆنەکان ئەو بەرهەمانە بوون کە پرسی غەززەیان هێنایە ڕۆژەڤ"
ناوبراو لە بەردەوامی ناوی ئەوانەی پلەیان بەدەستهێناوە راگەیاند و وتی، "بەرهەمەی پلەی یەکەمی لە پێشبرکێکەمان بەدەستهێنا هی ناهید مەقسوودی لە ئێرانەوە بوو. نزیکەی هەموو ئەندامانی لیژنە دادوەری نمرەی تەواویان بەو بەرهەمە دایەوە. بەرهەمی سوان شیاوۆ لە چین پلەی دووەم و مارکۆس دێ سۆزا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. لەبەر ئەوەی بەرهەمەکانی زۆر جوان هەبوون ئەندامانی لیژنەی دادوەری خەڵاتێکی تایبەتیان رێکخست. دادوەران پلەی چوارەمیان بە مەحبوبە پاکدڵ لە ئێرانەوە دا. هەموو کارتۆنەکان کوالیتی زۆر بەرز و مانادار و قووڵ بوون و پرسی غەززەیان هێنایە ڕۆژەڤ. ئامانجمان ئەوەیە هەموو ئەم کارانە لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش بکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەشداریکردن لە پرسی غەززە بە بڵاوکردنەوەی ئەو ٦٠ کارتۆنە براوەیە وەک پێشانگە لە شارە جیاوازەکان و لە هەژمارە سۆشیال میدیاکانمان و لە ماڵپەڕەکەماندا. بڕوانامەی ڕێزلێنانمان بۆ ئەو کارتۆنانە ئامادە کرد کە لە پلەی پێنجەمەوە تا پلەی ١٠ بوو. جگە لەوەش بڕوانامەی بەشداریکردن کە بە لۆگۆی وەقفی پەروەردەیی ئیدەئال ئامادەکراوە بۆ ٢١٠ هونەرمەندی بەشداربووی پێشبڕکێکە دەنێردرێت."
"ئێمە ویستمان بە بوارێکی هونەری غەززە بخەینە ڕۆژەڤ"
فاتیح تاش ئاماژەی بەوە کرد، لەبەر ئەوەی ١٥ ئایار ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەکبەیە ویستویانە بە بوارێکی هونەری غەززە بخەنە ڕۆژەڤ و وتی، "مەراسیمی پێدانی دیاری ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە عەنتاب بەڕێوەدەچێت. بەرنامەکە لە کەناڵی رەهبەر تیڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی راستەخۆ پێشکەش دەکرێت. هەروەها هەنێک سوپڕایزەکانمان دەبێت. فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس وەک وتاربێژ بەشداری لە بەرنامەکە دەکات. هەروەها دیاریێکی گرنگ لەبارەی مەعنەوی بە بەشداربووان دەدەین. وەک دەزانن، ساڵح عاروری یەکێک لە رابەرانی حەماس لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری لە لوبنان شەهید بوو. قورئانێک شەهید گەشتووە دەستمان. بە تیروپشک ئەو قورئان بە یەکێک لە بەشداربووانی بەرنامەکە دەدەن. لە هەمان کاتدا ٤ کارتۆنی سەرەکی پێشبڕکێکە لە تابلۆیەکی تایبەتدا پێشکەش بە بەشداربووان دەکەین. جێگای خۆشحاڵییەکی زۆرە بۆ ئێمە ئەگەر دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا پرسی غەززە تەنانەت کەمێک لە ساڵڕۆژی نەکبە لە ١٥ی ئایاردا بهێنینە ڕۆژەڤ، خۆشحاڵین کە بە میدیایەکی هونەری غەززە بهێنینەوە ڕۆژەڤ."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شارەوانی گەورەشاری دیاربەکر کە لە دەست پارتی دەم-دایە سووکایەتی بە زانایانی گەورەی مسوڵمانی کورد دەکات و هەڵبەستە گرانبەهاکانیان لە سەر زەوی دەنووسێت.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە دانانی چەک لە لایەن پەکەکە وتی، دەبێت پرسی کورد بە شێوەیەکی گونجانی برایەتی، ماف و عەدالەت چارەسەر بکرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی خانەوادەی شەهید ساجید پیشگین کرد کە ٢ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ شەهید بوبوو.